بڕیاری دەستبەسەرکردنی کاتیی “سامان پاشایی”، خاوەن میدالیای جیهانی زۆرانبازی و خەڵکی سەقز کە به مهبهستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێر گوشاری توندی هێزە ئەمنییەکاندایە، بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.
بەپێی زانیارییهكان، ئەمە سێیەم جارە کە فەرمانی دەستبەسەرکردنی سامان درێژ دەکرێتەوە. هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە ناوبراو كردووە کە ئەگەر هاوکار نەبێت لە دانپێدانان، ئەوه لە کارەکەی دوور دهخرێتهوه و ڕێگەی پێنادرێت هیچ کارێک بکات و بۆ ماوهیهكی نادیار له زیندان دا ئهمێنێتهوه.
