له درێژه‌ی سه‌ركوتی مامۆستایانی زانكۆ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، دوو مامۆستای زانكۆی هونه‌ری تاران به ناوه‌كانی “مه‌سعوود عۆلیا” و “ئه‌میر مازیار” له‌سه‌ركاره‌كانیان دوورخرانه‌وه.
“مه‌سعوود عۆلیا” پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی فه‌لسه‌فه و هونه‌ری زانكۆی تاران بووه و بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار له كاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها “ئه‌میر مازیار” كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی ڕابردوو به شێوه‌ی نایاسایی ته‌علیق كرابوو، ئه‌مجاره بۆ هه‌تاهه‌تایی له‌سه‌ركار ده‌ركراوه. به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، له سه‌رده‌می به‌ده‌سته‌ڵات گه‌یشتنی “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” دا ١١٠ مامۆستای زانكۆ له‌سه‌ركار دوور خراونه‌ته‌وه و له ڕۆژانی ڕابردوودش ٥٢ مامۆستای دیكه له‌سه‌ركار به ته‌واوی ده‌ركراون.