ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له ئێرانیانی سه‌رانسه‌ری جیهان كرد بۆ ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان، ساڵوه‌گه‌ری گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” خۆپێشاندان بكه‌ن.
له‌و به‌یاننامه‌یه دا دروشمی “ناویان بێنه” بۆ ته‌واوی “كچان و كوڕانی بوێری ئێران” دووپات كراوه‌ته‌وه، ناوی ئه‌وانه‌ی كه غه‌ڵتانی خوێن بوون، ناوی ئه‌وانه‌ی كه وتیان “نا”، ناوی ئه‌وانه‌ی كه له زیندانن، ناوی ئه‌وانه‌ی كه خه‌بات ده‌كه‌ن. ئه‌نجومه‌نی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی داوای له ئێرانیانی جیهان كردووه تا ڕۆژی ١٦ی سێپتامبه‌ر بڕژێنه سه‌ر شه‌قامی شاره‌كانیان و دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندان بكه‌ن.