سرویسێكی هاتووچۆی كرێكارانی شیركه‌تێكی وه‌به‌رهێنان له شاری ئیسفه‌هان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه ١٣ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووداوه‌كه له یه‌كێك له مێحوه‌ره‌كانی باشووری ئیسفه‌هان ڕوویداوه و پێنج ژن و هه‌شت پیاوی ته‌مه‌ن نێوان ٢٦ بۆ ٥٥ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دابین نه‌كردنی بیمه و بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌نكار به دۆخی پیشه‌ی كرێكاران، ساڵانه ده‌بێته هۆی قوربانی بوونی ده‌یان كرێكار و به‌پێی دوایین ئامار، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوودا ١٢٠٠ كرێكار له ڕووداوی كار دا گیانیان له ده‌ست داوه.