به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە (زیاتر لە ٥ مانگ واتە ١٦٣ ڕۆژ)، به‌لانیکەم ٧٠ ئەندامی بنەماڵەی دادخوازەکان لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون و سزای شه‌لاق و زیندان به‌سه‌ر چوار كه‌سیان دا سه‌پێندراوه.
به‌پێی ئاماره‌كان، تەنیا لە شاری سنە ٢٤ کەس دەستبەسەر کراوە و وەک زۆرترین ڕێژەی ئەم ئامارە تۆمار کراوە، هەروەها لە پیرانشار ٧ کەس وەک دووەم شار و لە ئیسفەهان ٥ کەس وەک سێیەم شار تۆمار کراون .هه‌روه‌ها لانیکەم ٩ منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ و ٣١ ئەندامی ژن لە بنەماڵەی دادخوازەکان لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەكانه‌وه دەستبەسەر کراون. لەنێوان ئەو ٣٩ ئەندامه‌ی بنەماڵەی دادخوازەکانی کوردستان کە دەستبەسەر کراون، چوار کەسیان بە ناوەکانی “هاشم ساعێدی”، “حەسەن ئەمینی”، “عەبدەلڕەحمان نەسری” و “ئارمان حەبیبی”، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای ئینقلابی بۆکانه‌وه، هەر یه‌كه‌و سزای ٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردن و لێدانی ٧٤ زه‌ربه شه‌لاقیان بەسەردا سەپاوە.