ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، به‌هۆی ههڵدێڕانی وانتێكی سایپا بۆ نێو ڕووباری سیروان له گوندی ژێوار، ٩ هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، باری ته‌ندرووستی برینداره‌كان ناجێگیر بووه و به هلیكۆپته‌ر ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌كانی سنه و مه‌ریوان كراون. خراپی ڕێگه و بان و نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی و هه‌روه‌ها ناستانداردبوونی ئۆتومبێلی به‌رهه‌می نێوخۆ سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ له ئێرانه.
