به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كاك “فوئاد مستوفا سوڵتانی”، له‌سه‌ر مه‌زاری قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی بۆكان، له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” كۆبوونه‌وه و به دانانی گوڵ و بڵاوكردنی سروودی شۆڕشگێڕانه، یادی ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی كوردستان و ئێران، كاك “فوئاد مسته‌فا سوڵتانی”یان به‌رز نرخاند و ڕێزیان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” و هه‌موو قوربانیانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرت.
