له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی مه‌ریوان هێرشیان بردۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی “شه‌هرام ئه‌حمه‌دی” په‌نابه‌ری سیاسی دانیشتووی به‌ریتانیا و باوك و دوو برای ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم كاتێك هێرشیان كردۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی “شه‌هرام ئه‌حمه‌دی”، ماڵه‌كه‌یان به ته‌واوی پشكنیوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌لووپه‌لی شه‌خسی بنه‌ماڵه‌كه دا گرتووه. له‌و هێرشه دا “فه‌رید و عه‌بدۆڵڵا ئه‌حمه‌دی” باوك و كۆڕی بچووكی بنه‌ماڵه‌كه پاش لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراون به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه به ناوی “ئه‌یووب ئه‌حمه‌دی” له‌به‌رده‌ستدا نییه.
