كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی “تۆڕۆق ڕوود”ی سه‌ر به شارستانی نه‌ته‌نز ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه دژبه كار و چالاكییه‌كانی مه‌عده‌ن خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی گوندی “تۆڕۆق ڕوود” ڕۆژی ٣ی خه‌رمانانیش دژبه پێدانی مۆڵه‌ت به كه‌رتی تایبه‌تی سه‌ر به حكوومه‌ت بۆ لێدانی مه‌عده‌ن له ناوچه‌كه و له‌ناوبردنی ژینگه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو. به‌وته‌ی ناڕازیان، ئه‌و مه‌عده‌نانه نزیكه له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵك و به لێدانی بیری ئاو، باخ و زه‌ویه كشتووكاڵییه‌كانیان وشك ده‌بێت و به‌هۆی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی پیسی مه‌عده‌ن، سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ژێر زه‌وی و به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان له‌ناو ده‌چێت.