ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، به‌ندكراوێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” به ناوی “جه‌واد ڕۆحی”، خه‌ڵكی شارستانی ئامۆل كه سێ جار سزای سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووبوو، به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له ده‌ست دا.
“جه‌واد ڕۆحی” خۆپێشانده‌ری خه‌ڵكی ئامۆل كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، به شێوه‌یه‌كی گوماناوی له زیندانی نه‌وشه‌هر گیانی له ده‌ستدا. پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی وردی سه‌باره‌ت به چونیه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌داوه.