شه‌وی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، ئاگر له كارخانه‌ی كاغه‌زی دیانا له شارستانی به‌هاری سه‌ر به‌پارێزگای هه‌مه‌دان كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٩ كرێكار بریندار بوون.
به‌وته‌ی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، ڕووه‌داوه‌كه كاتژمێر ٨ی شه‌وی چوارشه‌ممه ڕووی داوه به‌ڵام هێشتا هۆكاری ئاگركه ڕوون نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئۆراژنسی شارستانی به‌هار ڕایانگه‌یاند: ٩ كرێكار له‌و ڕووداوه‌دا بریندار بوون كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌مه‌دان كراون.