به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، مه‌راسمێكیان له كێوی ئاویه‌ری سنه به‌ڕێوه برد.
مه‌راسمه‌كه سه‌ره‌تا به خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی چینی كرێكار و ڕاگرتنی یه‌ك خولهك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكرد. دواجار كۆپڵه شێعرێك له‌لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووان دا خوێندرا و له درێژه‌ی مه‌راسمه‌كه دا، سه‌باره‌ت به چوونیه‌تی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی حیزب له سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ قسه و باس كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه مه‌راسمه‌كه به بڵاوكردنی سروودی شۆڕشگێڕانه و شیرینی كۆتایی پێهات و به‌شداربوون به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێبازی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بن.
