به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی ١ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران چالاكیی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران دیواری بنكه‌ی به‌سیجی “خه‌دیجه”ی كانی دینار و مه‌دره‌سه‌ی “خۆمه‌ینی”یان به دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “بژی ڕێبازی كاك فوئاد”، بژی ڕێبازی هاوڕێیان “غۆڵام كه‌شاوه‌رز و سدیق كه‌مانگه‌ر”، “بژی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی” و “مه‌رگ بۆ سپای تێرۆریستی پاسداران” نه‌خشاند. چالاكوانان له سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و شۆڕشه به پێداگری له‌سه‌ر مافه‌كان و درێژه‌دان به خه‌بات سه‌ر ده‌كه‌وێت.
كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “ڕه‌زا شه‌هپه‌رنیا” له كرماشان
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كرماشان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “ڕه‌زا شه‌هپه‌رنیا”، ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كرماشان و ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازانی ئه‌و شاره به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “ڕه‌زا شه‌هپه‌رنیا”، وێڕای ڕێزگرتن له فیداكاری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. جێگای ئاماژه‌یه كه “ڕه‌زا شه‌هپه‌رنیا” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ ڕۆژی ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.
