کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگکردنی بەکۆمەڵی ٢٨ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ئاودانان بۆ ئیتلاعات

بانگکرانی بەکۆمەڵی ٢٨ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ئاودانان بۆ ئیتلاعات

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دەزگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی ٢٨ کەس لە بەندکراوانی ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری ئاودانانی لە کاتێکدا بانگکردووە کە دۆسییەکانیان داخراوە.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، شه‌پۆلی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ٢٨ هاووڵاتی خه‌ڵكی ئاودانان به‌ ناوه‌كانی: “ئیسماعیل باوێر”، “عەلیڕەزا سولەیمانی”، “بابەک دانیالی”، “محەممەد حاجیان”، “یەدوڵڵا جوندی”، “عەلی محەممەدی”، “خالید شامحەممەدی”، “عەلیڕەزا ئەروانە”، “حسێن کۆلیوەندی”، “حەمید بووچانی”، “ڕوحوڵڵا ڕەحیمی”، “بێهروز شێخی”، “جەلال عەبدوڵڵاهی”، “حسێن لالەزاری”، “ڕەزا مواردخانی”، “موسا سەبزه‌واری”، “عەلی کۆلیوەندی”، “سەجاد ڕەحمانی”، “ئەمیرحسێن وەلیزادە”، “ئارمین خەیری”، “سەجاد خەیری”، “ئەحمەد عەلیزادە”، “بێهزاد خەیری”، “محەممەد بووچانی”، “کورەش ڕەحمەتی”، “محەممەد دارایی”، “ئیحسان سولەیمانی” و “مستەفا عەلیزادە” بۆ دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت و به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رگیرا.