ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٧ و ٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، دارستانی شاره‌كانی مه‌ریوان، كامیاران و كرماشان له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه به ئه‌نقه‌ست ئاگر درا و پاش دوو ڕۆژ ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش توانیان كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دارستان و مێرگی ناوچه‌ی دزڵی مه‌ریوان بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له ئاگردا سووتاوه و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان به هاوكاری خه‌ڵكی خۆبه‌خش توانیویانه دایمركێنه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌نگه‌ڵه‌كانی ناوچه‌ی داڵاهوو له كرماشان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه سووتێندرا و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش به تایبه‌ت ژنان به هه‌وڵ و تێكۆشانێكی زۆر توانیان بكۆژێنه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دارستانه‌كانی ناوچه‌ی ئاژوانی كامیاران به هۆكارێكی نادیار گڕی گرت و خه‌ڵكی خۆبه‌خش تا درنگانی شه‌و سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی بوون.
