ڕۆژی سیشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، دوو هاووڵایه‌تی به ناوه‌كانی “مێهدی فه‌تح ئیلاهی” و “حه‌سه‌ن خه‌یرخواه” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری “دیهلوران” هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ، “میهدی فه‌تح ئیلاهی” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوینیكی نادیار گوازرایه‌وه. جێگایی ئاماژه‌یه تا به ئیستا هیچ زانیاریه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ناوبراو له به‌رده‌ستدا نیه. له لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵایه‌تیكی خه‌ڵكی شاری “مه‌شهه‌د” به مه‌به‌ستی سه‌ردان له گۆری “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان له جاده‌ی سه‌قز-بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوینیكی نادیار ڕاگویزاوه.