شه‌وی دووشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرد سه‌ر شۆینی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیندكارانی كۆلیژی پوولی تكنیكی زانكۆی ئه‌میر كه‌بیر له تاران و خۆیندكاریكیان به ناوه‌ی “ئه‌میر حسێن به‌لالی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
“ئه‌میر حسێن به‌لالی” خۆیندكاری به‌شی ئه‌ندازیاری كامپیوتر و به‌رپرسی به‌شی سیاسی ئه‌نجومه‌نی پۆلی تكنیك هه‌روها ئه‌ندامی پێشووی شۆرای گشتی ده‌فته‌ری “ته‌حكیم وه‌حده‌ت” له هێرشی شه‌وانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان ڕفیندرا. ناوبراو پێشتر و له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵه‌كانی ٧٧ بۆ ٨٠ی هه‌تاوی دژ به ده‌وڵه‌ت به‌شداری كردبوو و له‌لایه‌ن ده‌زگایی قه‌زای ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.