به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به بۆنه‌ی هاتنی ١١ی خه‌رمانان ڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له ده‌ورووربه‌ری شاری بانه مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه برد.
مه‌راسیمه‌كه به خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی پاڵپشتی چینی كرێكار و ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ڕێزیان گرت له یاد و فیداكاری هاوڕێیان “فوئاد مسته‌فا سوڵتانی”، “سدیق كه‌مانگه‌ر” و “غه‌ڵام كه‌شاوه‌رز” كه له مانگی خه‌رمانان دا گیانیان به‌خت كردووه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. له كۆتایی مه‌راسمه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووان سه‌باره‌ت به زه‌رووره‌تی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گفتگۆیان كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا نوێ كرده‌وه.
