کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر تاڵانكراوانی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” له‌ تاران

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر تاڵانكراوانی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و له‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، ‌تاڵانكراوانی شیركه‌تی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تاڵانكراوانی شیركه‌تی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” ئه‌مجاره‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان خۆیان گه‌یانده‌ به‌رده‌م ده‌فته‌ری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ شاری تاران و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان كرد به‌ڵام، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و چه‌ند كه‌س له‌وانه چه‌ند منداڵ بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” ئه‌ندامی سپای پاسداران و سه‌رۆكی شیركه‌تی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” پاره‌ی له‌ ٣٨ هه‌زار كه‌س وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام نه‌ك ئۆتومبێلی ڕاده‌ستیان نه‌كردووه‌ به‌ڵكوو پاره‌كه‌یانی تاڵان كردووه‌ و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك‌ نییه‌.