له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی “ژینا”، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان زیاد كردووه و له ڕۆژانی ڕابردوو خوشك و برای هه‌میشه زیندوو “جه‌واد حه‌یده‌رییان” له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوور خستۆته‌وه.
“فاتمە حەیدەری” خوشکی گیانبەختكردوو “جەواد حەیدەری”، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام دەقێکی بڵاوکردەوە و نووسی: “محەمەدی برام دوای چلەی جەواد دەستبەسەر و لەسه‌ر کارەکەی دەر كرا. پاشان کوڕە دوو ساڵانەکەی بە ناوی “دێلوان” به بارمته گیرا، ئێستاش “فه‌رانه‌ک کەریمی” هاوسەری، لە کارەکەی دوور خراوه‌ته‌وه و پێیان وتووە، بۆچی جەواد بەشداری ناڕەزایەتییەکانی کردووە؟ ناوبراو له وڵامی به‌كرێگیراوانی ڕژیمی وتوویه: ئێوە براکەمتان کوشتووە و ئێستا لە نزیكی ساڵوه‌گه‌ری دا، گوشارمان بۆ دێنن تا بێدەنگمان بکەن، به‌ڵام ناتوانن”.