کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی دوو لاوی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دەستبەسەرکردنی دوو لاوی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، “ئەمیر ئەرژەنگی”، تەمەن ٢٧ ساڵ و “ستار ئەرژەنگی”، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شارۆچكه‌ی “نێ”ی سەر بە شارستانی مەریوان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی زانیارییه‌كان، ئەو دوو هاووڵاتییە کە هەردووکیان خێزاندار و باوکی منداڵێکی بچووکن، دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانه‌وه‌ بانگ کراون، دەستبەجێ دەستبەسەر کراون. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.