کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پۆلۆمپكردنی یانه‌ی وه‌رزشی “مه‌وجی موسبه‌ت” له‌ شاری سنه‌

پۆلۆمپكردنی یانه‌ی وه‌رزشی مه‌وجی موسبه‌ت له‌ شاری سنه‌ 1

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، یانه‌ی وه‌رزشی “مه‌وجی موسبه‌ت”ی سنه‌ به‌ بیانووی ڕه‌چاو نه‌گرتنی یاسای حیجابی زۆه‌ملێ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه‌ پۆلۆمپ كراوه‌.

نیوەڕۆی یەکشەممە، ٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئیدارەی ئەماکنی شاری سنه‌، بە بیانووی “ڕەچاونەکردنی ڕێنوێنی و یاسا ئیسلامییەکان” و “بڵاوکردنەوەی چالاکی وەرزشی ئەندامەکانیان بەبێ حیجاب لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان”، یانەی وەرزشیی “مەوجی موسبەت”ی لە شارۆچکەی “سەعدی” پۆلۆمپ كرد. شایانی باسه‌ كه‌ ئەم یانە وەرزشییە نزیکەی ٥٠٠ ئەندامی چالاکی هەیە و لاپەرەی ئینستاگرامی یانەکەش له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ داخراوە.