به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، وتووێژه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ گروپی وڵاتانی ١+٥ له ڤیه‌ن، سه‌ره‌نجام رۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی پوشپه‌ڕ، رێكه‌وتی ١٤ی مانگی ژوئیه به ئاكامی نیهایی گه‌یشت. بنه‌مای ئه‌م رێكه‌وتنه پێشتر له وتووێژه‌كانی چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر له لۆزانی سوئیس داڕ‌ێژرابوو. به‌م جۆره زیاتر له ٢٠ ساڵ فریوكاری له‌م بواره‌دا، سه‌رف كردنی میلیاردها دۆلار له سه‌روه‌تی خه‌ڵك، داسه‌پاندنی فه‌قیری و هه‌ژاریی به‌سه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌و بیانۆوه، كۆتایی پێدێت. زانیارییه‌كانی سه‌ره‌تایی نیشان ده‌ده‌ن كه رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر به داخوازییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا و له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا، ته‌سلیم بووه.هاوكات له تاران و ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی ئێران به‌شگه‌لێك له خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی خۆرسك هاتوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و شادی و خۆشحاڵی خۆیان له‌م رووداوه، ده‌رده‌بڕن. ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خه‌ڵك، حه‌ره‌كه‌تێكی قابیلی ده‌ركه. به‌ڵام ئه‌م شادمانیه‌ی خه‌ڵك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یكه ده‌زگا تهبلیغاتییهكانی رژیم نیشانی ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه نییه كه كه‌سانێك تووشی ئه‌و خۆشباوه‌ڕییه بووبن كه گۆایه لایه‌نی كۆماری ئیسلامی له‌م وتووێژانه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك شادمانن به‌وه‌یكه له چنگ گه‌مه‌یه‌كی پڕ خه‌رج، مایه پووچ و ئاژاوه گێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی كه به قیمه‌تی داسه‌پاندنی دژوارترین بارودۆخی ژیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چوو، جارێ رزگارییان بووه. كۆماری ئیسلامی له‌مه زیاتر ناتوانێت به بیانووی سزای ئابووری ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا، نان و به‌ڕێوچوونی رۆژانه‌ی خه‌ڵك به بارمته بگرێت.نیشانه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه به‌شێكی به‌رچاو له كاتی وتووێژه‌كان بۆ ئه‌وه ته‌رخان كرابوو كه رێكه‌وتنه‌كه له بهستهبهندیهكی رازاوه‌ی وه‌هادا پێشكه‌ش بكه‌ن كه رژیم ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت به ته‌بلیغاتی فریوكارانه له ناوه‌وه‌ی وڵات ئاستی واقیعی پاشه‌كشه‌ی خۆی له‌و وتووێژانه‌دا له بیروڕای گشتی بشارێته‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌وڵانه گه‌لێك فاكتۆری حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌ن كه نیشان ده‌ده‌ن رژیم ناتوانێت ئه‌م سازانه، “ئابڕوومه‌ندانه”، تێپه‌ڕ بكات. ئه‌وه‌نده‌ی كه بۆ وتووێژه‌كان هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه شكستی كامڵی كۆماری ئیسلامی، كه به نۆبه‌ی خۆی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی بێزار له رژیم پێشوازی لێده‌كه‌ن، وه‌كوو رۆژ روونه: یه‌كه‌م، له بواری پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی و داستانی سانتریفووژه‌كان، رژیم ره‌زایه‌تی داوه به‌وه‌یكه پرۆژه‌یه‌ك كه میلیاردها دۆلاری تێدا سه‌رف كراوه، ببێته سیستمێكی نمایشی و بێ كه‌ڵك دابكه‌وێت.دووهه‌م، سه‌باره‌ت به كونتڕۆڵ و چاودێڕی به‌ڕێوچوونی رێكه‌وتنامه‌كه كه گرنگترین به‌شی وتووێژه‌كان بووه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌توانێت هه‌ر كات كه بیهه‌وێت به بێ ئاگاداری پێشوو، سه‌ردانی هه‌ر ناوه‌ندێك كه له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه گۆمانی له‌سه‌ر بێت، كاتسێههم، سه‌باره‌ت به لابردنی سزا ئابوورییه‌كان كه وه‌كوو ئێمتیازێك دراوه به كۆماری ئیسلامی، رێكه‌وتنه‌كه به جۆرێك ئاماده كراوه كه بنه‌مای سزاكان هه‌ر وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه و له‌گه‌ڵ چكۆله‌ترین لادان له لایه‌ن رژیمه‌وه ده‌گڕێنه‌وه سه‌ر شوێنی خۆیان.چواره‌م، پاشه‌كشه له‌م بوارانه‌دا هێشتا هه‌مووی رووداوه‌كه نییه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌وره‌ی دوایی وتووێژه‌كان ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی رژیم بووه، به‌ڵام له روانگه‌ی “ئا‌مریكا”وهاوپهیمانهكانیهوه، ئه‌م رێكه‌وتنه له هه‌مان كاتدا به واتای هه‌نگاوێكی گرینگ به ئاراسته‌ی كۆتایی هێنان به زیاده خوازی كۆماری ئیسلامی له ناوه‌نده‌كانی ئه‌زمه‌ی ناوچه‌كه به‌ئه‌ژمار دێت. كۆماری ئیسلامی ده‌بێت له “لوبنان، سوریه، یه‌مه‌ن، عێراق و فه‌له‌ستین”ش ده‌ست له زیاده خوازی هه‌ڵگرێت و پێ به پێی لاچوونی سزا ئابوورییه‌كان به جێگا و شوێنێكی خوارهووتر له دابه‌شكردنی كاری ناوچه‌كه، ره‌زایه‌ت بدات. خانمی مۆگۆرینی ره‌ئیسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئوروپا، له سوخهنڕانیهكی خۆی له رێوڕه‌سمی واژوو كردنی رێكه‌وتنامه‌كه، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌و واقعیه‌ته كرده‌وه.رۆژنامه‌ی رساله‌ت كه زمان حاڵی به‌شێك له باڵی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێرانه له سه‌ر وتاری ئه‌مڕۆی خۆیدا به روونی باس له‌م لایه‌نه گرینگ و چاره‌نووس سازه له وتووێژه‌كاندا ده‌كات و نووسیویه‌تی:ئامریكاییه‌كان له‌ژێرناوی وتووێژی ئه‌تۆمی دا به شوێن ئامانجگه‌لێكی دیكه‌وه‌ن. ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاران و رازی كردنی ده‌وڵه‌تی ئێران به‌وه‌یكه پێشتیوانی له خه‌ڵكی مه‌زڵوومی فه‌له‌ستین و حێزبۆڵا نه‌كات، خۆرێكخستن له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ته‌جاوز كارانه‌ی واشینگتۆن، ئه‌وانه ئامانجی ئامریكان. چۆنكه ده‌زانن كه ئه‌م ئامانجانه‌یان بۆ به‌دی نایه‌ت هه‌ربۆیه به شوێن گۆڕینی رژیمهوهن.”كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركارییه‌وه به تایبه‌ت دوای رووداوی داگیر كردنی سه‌فاره‌تی ئا‌مریكا له لایه‌ن خوێندكارانی په‌یڕه‌وی خه‌تی ئیمام، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئامریكای كردبوو به به‌شێك له پێناسه‌ی سیاسی و ئیدئۆلۆژیكی خۆی. به‌م پێناسه‌یه بوو كه ئه‌م رژیمه رێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی دژی ئا‌مریكا و ده‌وڵاتی رۆژئاوای له ناوچه‌كه ده‌كرد. به‌م پێناسه‌یه بوو كه به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌كانی ئا‌مریكا سه‌ره‌ڕووی ده‌كرد و ببوو به جێگای هۆمێد و پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئیسلامی سیاسی له ناوچه‌كه. ئێستا به پاشه‌كشه له به‌رابه‌ر ئامریكادا، ئه‌م جێگا و شوێنه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. له‌م روانگه‌وه سازانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ك هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كی سیاسی به‌ڵكوو شكستێكی ئیدئۆلۆژیكیش به‌ئه‌ژمار دێت.ئه‌م فاكتۆرانه نیشانی ده‌ده‌ن كه له جیهانی واقعدا كۆماری ئیسلامی دوای ئه‌و رێكه‌وتنانه لاوازتر ده‌بێت له پێشووتری خۆی و ناچار ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ گیر و گرفتگه‌لێكی تازه ده‌ست و په‌نجه نه‌رم بكات. گرینگترینی ئه‌وانه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازییه. رۆحانی له یه‌كێك له سوخهنڕانییهكانی دا وتبووی: “با سانتریفوژهكان بچهرخێن و ژیانی خه‌ڵكیش بچه‌رخێت.” به‌ڵام به‌م رێكه‌وتنه ئیتر سانتریفوژهكانی ناچهرخێن و باشتربوونی به‌ڕێوچوون و ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش ده‌بێته هه‌وێنی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و خه‌باتی جه‌ماوه‌ر.