ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له چه‌ند شاری ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، شووش، شووشته‌ر، كه‌رخه و حه‌وت ته‌په دژبه دۆخی خراپی ژیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قدست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. هه‌روه‌ها خانه‌نشینكراوانی ناڕازی داوایان له خه‌ڵك كرد په‌یوه‌ست به خۆپێشاندانه‌كانیان بن و پێكه‌وه بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان خه‌بات بكه‌ن.
