به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “سیاوه‌ش حه‌یاتی” چالاكی مه‌ده‌نی یارسانی خه‌ڵكی كرماشان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی دیزڵ‌ئاوا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
دۆخی تەندروستیی “سیاوەش حەیاتی”، وتەبێژی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان و سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد کە لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان بەند کراوە، ناجێگیرە و کێشەی هەناسەدانی هەیە، بەو هۆیەوە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی داوای مەرەخەسیی لەو بەندیخانەیە کردووە، بەڵام لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمەوە ڕەت کراوەتەوە و مەرەخەسییان پێ نەداوە. ناوبراو له بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشانەوە تووشی نەخۆشیی كۆڕۆنا بوو به‌ڵام بەهۆی بێبه‌ش كردنی له ده‌رمان، بە قورسی تووشی کێشەی هەناسەدان بووە و ئێستاش دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
