به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “مه‌سعوود شه‌هبه‌خش(نوتیزهی)” له زیندانی زاهیدان له سێداره درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌سعوود شه‌هبه‌خش” پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. له ڕۆژانی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوود سه‌ردانی زیندانیان كردبوو و به‌رپرسانی به‌ندیخانه ڕایانگه‌یاند: تا یه‌ك مانگی دیكه ماوه‌تان پێ ئه‌ده‌ین تاكوو ڕه‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه وه‌ربگرن، به‌ڵام به‌یانی چوارشه‌ممه مه‌سعوود به نهێنی له‌سێداره درا. شایانی باسه كه له ڕێكه‌وتی ٩ی گولانی ١٤٠٢ تا به ئه‌مڕۆ لانیكه‌م ٦١ زیندانی به‌لووچ له ١٤ به‌ندیخانه‌ی ئێران ئێعدام كراون.