ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕژیم بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری، باروودۆخی کرێکاران و ئاستی حه‌قده‌ست لە ئێران، ئاماژەیان بەوە کردووە کە به پاشه‌كه‌وت كردنی به‌شێك له مووچه، هه‌ر كرێكار ئه‌بێ ١٧٨ ساڵ چاوەڕوان بێت تا بتوانێت خانوویەکی ٨٠ میتری بکڕێت.
بەپێی ڕاپۆرتی “ئیلنا”، لە ساڵی ١٤٠٢دا مووچەی کرێکارێکی خێزاندار (بە دوو منداڵەوە) ٩ میلیۆن تمەن به‌راوه‌رد كراوه کە بەپێی داتا ئابوورییه‌كان، مامناوه‌ندی نرخی هەر مترێک خانوو له به‌هاری ئه‌مساڵ له تاران گەیشتووەتە ٦٥ میلیۆن تمەن، واته هه‌ر كرێكارێك كه بیه‌وێت ببێته خاوه‌نماڵ، دەبێ ١٧٨ ساڵ پارە کۆ بکاتەوە تا بتوانێت خانوویه‌كی بچووك بكڕێت.