کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هێرشی ڕژیم بۆ سەر دوو گوند لە پاوە و سەوڵاوا و دەستبەسەرکرانی پێنج کەس

هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە هێرشێکدا بۆ سەر گوندی “سەریاس”ی سەر بە شاری پاوە، چەند هاووڵاتییەکیان دەستبەسەر و هاووڵاتییەکی دیکەیان بەناوی “فوئاد حسێنی” بریندارکرد.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەكانی حكوومه‌ت کە پێکهاتبوون لە ٢٠ ئۆتۆمبێل هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کاسبکاران لە گوندی “سه‌ریاس” و چه‌ندین كه‌سیان به‌ لێدان و توندووتیژی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. له‌كاتی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم خه‌ڵك به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه‌ و هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی “فوئاد حسێنی” به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار كراوه‌. ناسنامەی پێنج کەس لە به‌ندكراوان بریتیه‌ له‌: “سەروەت حسێنی”، “تاعه‌ت ساڵحی”، “سه‌میر شۆشمێ”، “ئارمان مه‌حموودی” و “خه‌بات عه‌زیزی”. شایانی باسه‌ كه‌ هێزه‌كانی حكوومره‌ت هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر گوندێكی دیكه‌ به‌ ناوی “سووره‌توو” له‌ شارۆچكه‌ی سه‌وڵاوا و له‌وێش خه‌ڵك به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی ڕژیم بوون و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه‌، به‌پێی دوایین زانیاری، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌و گونده‌ جێگیر بوون و ناوچه‌كه‌یان میلیتاریزه‌ كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

ئه‌منیه‌تی كردنی كه‌ش و هه‌وای زانكۆكان له‌ ئێران

-

ئیدامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌مشك له‌به‌رده‌م مه‌عه‌ده‌نی مسی ناوچه‌كه‌

-

مانگرتنی ١٦ ڕۆژه‌ی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ١٠٨ چالاكی سیاسی كورد له‌ توركیا

-

په‌ره‌سه‌ندنی ژنكوژی له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌ كوردستان و ئێران

-