به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، سێ برای به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی “به‌ختیار، وه‌حید و سه‌عید چاریزهی” ماوه‌ی هه‌شت مانگه له زیندانی زاهیدان ڕاگیراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه برای به‌لووچ به ناوه‌كانی “به‌ختیار چاریزهی” خێزاندار و باوكی دوو منداڵ، “سه‌عید چاریزهی” خێزاندار و باوكی منداڵێك و “وه‌حید چاریزهی” خێزاندار و باوكی منداڵێك، مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شارستانی مێهرستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌و سێ هاووڵاتیه به‌لووچه به تۆمه‌تی “هاوكای له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات” زیندانی كراون و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
