ڕۆژانی دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢٦ و ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو چالاكی سنفی و كرێكاری به‌ناوه‌كانی “سوله‌یمان عه‌بدی” خه‌ڵكی سه‌قز و “حه‌بیب كه‌ریمی” خه‌ڵكی سه‌قز له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای زیندانیان به‌سه‌ر دا سه‌پاوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “حه‌بیب كه‌ریمی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری سنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌عیدی، به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ١٢ ملیۆن سزای ماڵی مه‌حكووم كراوه. ناوبراو ڕۆژی ٢٧ی گوڵانی ئه‌مساڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه، له‌كاتی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “سوله‌یمان عه‌بدی” موعه‌لیمی خۆشناوی خه‌ڵكی سه‌قز له لایه‌ن لقی ١٠٥ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی له ڕێگه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی له گۆڕستانی ئایچی” به ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٧٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه هه‌شت مانگ زیندانی ئه‌و چالاكه سنفیه بۆ وتنه‌وه‌ی وانه له كۆمیته‌ی ئیمداد گۆڕاوه و سزای شه‌لاق بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ته‌علیق كراوه.
