له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو لاو به ناوه‌كانی “میلاد مورشدی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی كارزانی سه‌ر به شارستانی سیروان و “شه‌هریار فه‌ریادیان” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌راوڵه‌ی ئیلام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “میلاد مورشدی” مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كرابوو. ناوبراو ڕۆژی ٢٤ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ جارێكی دیكه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاووڵاتییه‌كیان له ناوچه‌ی كارزانی سه‌ر به شارستانی سیروان به ناوی “شه‌هریار فه‌ریادیان” به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
