به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی گرانی و ته‌وه‌ڕۆمی له ڕاده‌به‌ری مه‌سكه‌ن و خۆراك، كرێكارانی كرێنشین توانای په‌رداختی ڕههن و كرێ زۆریان نه‌ماوه و زۆربه‌یان له كۆڵان و پاركه‌كان دا له‌نێو خێوه‌ت دا ده‌ژین.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی ساختمانی، قه‌یرانی مه‌سكه‌ن وای لێهاتووه كه كرێكارانی ساختمانی و فه‌سڵی چی تر ناتوانن خانوو به كرێ بگرن و ناچارن له نێو خێوه‌ت دا بژین. به‌وته‌ی كرێكاران، نرخی ڕه‌هنی خانوویه‌كی ٦٠ بۆ ٧٠ متری كه پێشتر ١٠٠ ملیۆن تمه‌ن بوو، ئێستا گه‌یشتۆته ٤٠٠ ملیۆن تمه‌ن و كرێكاران توانای دابینكردنیان نییه و ئاواره‌ی سه‌ر بانی ئاپارتمانهكان، حاشیه‌ی شاره‌كان و كۆڵان و پاره‌كه‌كان بوون.