له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا “ژینا مۆده‌ڕس گورجی” چالاكی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی سنه له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بۆ به‌ندی گشتی كانوونی په‌روه‌رده و چاكسازی زیندانی سنه گوازراوه‌ته‌وه.
“ژینا مۆده‌ڕس گورجی” كۆتاییه‌كانی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش شه‌ش حه‌وته به‌دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو. ناوبراو له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی گرووپی نایاسایی” مه‌حكووم كرابوو.