کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی چوار منداڵ  به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكانات له‌ ئێران

گیان له‌ده‌ستدانی چوار منداڵ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكانات له‌ ئێران

ڕۆژنامه‌ی ئیعتماد ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌  ٢٨ی گوڵان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوو چوار منداڵی خه‌ڵكی ئوستانه‌كانی سیستان و به‌لووچستان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌هۆی بێبه‌ری بوون له‌ ئیمكانات و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

گیان له‌ده‌ست دانی به‌رینی منداڵان له‌ ئوستانه‌ مه‌حروومه‌كانی ئێران به‌ هۆی بێبه‌ری بوون له‌ ئیمكاناتی ڕیفاهی، دابین نه‌كردنی ئه‌منیه‌ت بۆ منداڵان و نه‌بوونی سرویسی هاتووچۆ بۆ قوتابیان كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ خه‌ڵكی هه‌ژاری ئوستانه په‌راوێز خراوه‌كان ساز كردووه‌. ڕۆژی ڕابردوو ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مه‌جلیسی ڕژیم ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین ٢٦ ملیۆن ڕاگه‌یاندبوو به‌ڵام هیچ كات ئاماژه‌ به‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ سه‌روه‌ت و سامانی وڵات بۆ كه‌ره‌سته‌ی نیزامی، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و چه‌ندین گرووپی میلیشیایی و هه‌روه‌ها ده‌یان ناوه‌ندی مه‌زهه‌بی كۆنه په‌ره‌ست ته‌رخان ده‌كه‌ن.