ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، شۆفێرانی ڕێكخراوی ئۆتوبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر دژبه په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی قه‌راردادی ئۆتوبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر له مه‌سیره‌كانی “هادیان شار” و “حامیان شار” له سامانه‌ی چوار، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. شۆفێرانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه به‌پێی ئه‌سڵی ٢٧ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات، مافی هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تیه‌ك بۆ خۆیان پارێزراو ده‌زانن و ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه ڕێكاری دیكه ده‌گرنه به‌ر.