ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خاكه‌لێوه، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی دانمارك دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و بۆ جارێكی دیكه پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی “ژینا” ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری كۆپنهاگنی دانمارك به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان و هه‌روه‌ها به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه و وێڕای پشتیوانی له خه‌ڵكی ئازادیخواز خوازیاری دانانی سپای پاسداران له نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.