ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، وێڕای هۆشداری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ورمێ، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی حوكمی ئێعدامی ٧ به‌ندكراوی جێبه‌جێ كرد.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و حه‌وت به‌ندكراوه بریتیه له: “عشقی(فرهههر) عه‌باس نژاد” خه‌ڵكی گوندی “گوجار”، “سه‌لیم ئه‌یووبیان” خه‌ڵكی گوندی “مه‌وانا”، “جه‌هانبه‌خش ڕادلوویی” خه‌ڵكی گوندی “ئاغ چه‌قه‌ڵ”، “یاسین ڕه‌شیدی” خه‌ڵكی گوندی “كه‌لهۆڕ”، “حه‌سه‌ن عومه‌ری” و نهیسهم نیازی” خه‌ڵكی ورمێ و “مه‌حیه‌دین ئیبراهیمی” خه‌ڵكی شنۆ. شایانی باسه كه پاش له‌سێداره‌دانی ئه‌و حه‌وت به‌ندكراوه خه‌ڵكی ناوچه‌ی “ته‌رگه‌وه‌ر” به‌شداری به‌رینیان له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی ئێعدام كراوان دا كرد و دژ به ڕژیمی په‌ت و سێداره دروشمیان وته‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام له ئێران بوون.