کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌زاهیدان

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوی “ڕامین زاروزهی” به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ئۆتۆمبێلی ئه‌و هاووڵاتیه‌یان له‌ باشووری شاری زاهیدان به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله‌ و ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ساڵانه‌ به‌ده‌یان هاووڵاتی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.