ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕێوڕەسمی حکوومەتی ناسراو بە دەیەی فەجر و زیادبوونی گوشارەکان بۆ سەر کەمایەتییە مەزهەبییەکان لە ئێران بووەتە هۆی ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چڕی و ڕێژەی ناڕەزایەتییەکان زیاتر ببێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دەنگی ناڕەزایەتی شەوانەی خەڵک لەدژی کۆماری ئیسلامی و هەروەها وێرانکردنی هێماکانی پێوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی لە شارە جۆربەجۆرەکاندا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیادی کردووە. لە هەمان کاتدا شەوی هەینی جارێکی دیکە خه‌ڵكی شاری سنە له ناڕه‌زایه‌تی به دەستبەسەرکردنی چالاکانی سیاسی ئەم شارە ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و خۆپیشاندەران شەقامەکانی شارەکەیان داخست و لە گەڕەکە جیاوازەکاندا ئاگریان داگیرساند و ڕایانگەیاند کە شۆڕش بەردەوامە. هەروەها له ناوچە جۆراوجۆرەکانی شاری تاران وه‌كوو: لە ناوچەکانی “نارمەک”، “سه‌هرەوەردی”، “نگین غەرب”، “شەهر زیبا” و “ئێکبەتان”، خه‌ڵك بە وتنەوەی دروشم دژ به كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.