ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له چالاكوانانی ژن له شاری بۆردۆی فه‌ڕانسه دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكوانانی ژنی فه‌ڕانسه‌وی و ئێرانی له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا له شاری بۆردۆ، سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ژنانیان له‌لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ژنان و كچانی ئێران بوون. شایانی باسه كه به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان بۆ ڕێزگرتن له یادی ژنانی قوربانی توندووتیژی له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌رز كرده‌وه.