ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د عه‌باس زاده” و “نیگار داوودی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه سزای زیندان و شه‌لاقیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د عه‌باس زاده” هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی ئیلام به‌هۆی خوێندنی هه‌ڵبه‌ستی “ژن، ژیان، ئازادی” له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن لقی ١٠٣ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به دوو ساڵ زیندان، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارێكی زانكۆی خه‌ڵكی ئیلام به‌ناوی “نیگار داوودی” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئیلام ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه به دوو ساڵ و سێ مانگ زیندان، ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كراوه.