ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕیبه‌ندان، ئاگر له شۆقه‌یه‌كی نیشهتجێبوونی شاری ئیلام کەوتەوە و به‌هۆیه‌وه چوار هاووڵاتی به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕوویداوه و دانیشتووانی ئاپارتمانه‌كه به‌هۆی ته‌م و دووكه‌ڵ و به‌هێزی ئاگره‌كه‌وه ناچاربوون ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن به‌ڵام چوار كه‌س تووشی سووتان و گازگرتوویی بوون و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.