ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی به‌فرانبار، دیوانی باڵای ڕژیم حوكمی سێ جار ئێعدامی “جه‌واد ڕووحی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵی خه‌ڵكی ئامۆل و سزای ئێعدامی “مه‌نووچێهر مێهمان نه‌واز”ی خه‌ڵكی تارانی په‌سه‌ند كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جه‌واد ڕووحی” له به‌رواری ٣١ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی فه‌رد”ی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و “عه‌رشیا ته‌كده‌ستان”ی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران و پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌شكه‌نجه و وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئامۆله‌وه به تۆمه‌تی “ئاگردانی كیووسكی هێزه ئینتزامیه‌كان” به موحاره‌به و “افساد فی الارض” مه‌حكووم كران، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “مه‌نووچێهر میهمان نه‌واز” كه له مه‌راسمی چله‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” له شاری كه‌ره‌ج به‌شداری كردبوو، له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجییه‌ك سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و ماوه‌ی دوو مانگه له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا چاوه‌ڕێی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌ی ده‌كات.