ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ١١ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی به‌سه‌ر دوو موعه‌لیمی خه‌ڵكی شاری سونقۆر و كولیایی سه‌ر به ئوستانی كرماشان دا سه‌پاند.
بەپێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە فەرهەنگییەکانی ئێران، “عەلی حسێن شەماعیلی” و “کەیومەرس واعزی”، دوو موعه‌لیمی خه‌ڵكی سونقۆر و کولیایی کە پێشتر به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمی ئیسلامیه‌وه به ١١ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری سزا دراون.