هەواڵنێری حکومەتی مێهر رۆژی ٢١ی مانگی گوڵان لە راپۆرتێکدا نووسی: “لە بەشی شاراوەی ئابووریدا لانیکەم ٣ ملیۆن کرێکار لەمرۆدا ناچارن لە بارودۆخێکی بەتەواوی ناعادڵانەدا کار بکەن و بە مانگانەیەکی ٤٠٠ هەزار تمەنی ڕازی بن.” لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتوە: “پێشێل کرانی مافی هێزی کار، تەخەلوفاتی حەقدەستی و بیمەیی، دەرکردنەکان، قەراردادی سپی ئیمزا، ناچار کردنی کرێکاران بە فەعالیەتی زیاتر لە ٨ سهعات لە رۆژدا و دانی حەقدەستی کەمتر لە لانیکەمی دیاریکراو لە گرفتەکانی داسەپاو بەسەر کرێکاراندان لە ئابووری نا ڕەسمیدا.”بە پێی دان پێدانانی ئەم هەواڵنێرییە حکومەتیەی کۆماری ئیسلامی، یەکە بچوكهكانی شاغڵ لە بەشی ناڕەسمی ئابووری ئێراندا، کرێکارانی خۆیان ناچار دەکەن رۆژانە ١٢ و تەنانەت تا ١٦ سهعات بەشێوەی بەردەوام کار بکەن؛ ئەوکات نە تەنیا لانیکەمی حەقدەستی پەسهندکراوی شوڕای باڵای کاریان پێنادرێت، بەڵکوو بە وەرگرتنی ٤٠٠ هەزار تمەن رازی بن. بارودۆخی دانی حەقدەستەکان تەنانەت لە هێندێک حاڵەتدا خراپتر لەوەشە و هێندێک لە ژنانی شاغڵ لە مەتەبی دوکتورەکاندا تەنانەت بە ٢٠٠ هەزار تمەنیش کاردەکەدورنمای بزوتنەوەی کرێکاری و خەباتی پێشڕەوی کۆمەڵایەتی لەسەر ناوەرۆکی بارودۆخی نوێی سیاسیکرێکارانی شاغڵ لە بەشی ناڕەسمی ئابووریدا لە هەموو مەیدانەکاندا خەریکی کارن: ئەوان لەو کارخانە گەورانەدا کە بڕێک لە بەرهەمەکانیان و یان بەتەواوی بۆ بازاڕی ناڕەسمی بەرهەم دێنن، تا دەگاتە کارگا چکۆلەکان، مەعدەنەکان، ڕیستوڕانەکان، ئیدارات، تیجارەتخانەکان، کارکردن لە ماڵەکاندا، دەستفرۆشی لەسەر شەقامەکان و هیتر خەریکی کارن. لەوێوە کە ئەم جۆرە ئابووریە بەشێکە لە نیزامی سەرمایەداری بەم پێیە لە هەموو وڵاتەکاندا، پێشکەوتوو یان لە حاڵی پێشکەوتندا وەک بەشێک لە ئابووری هەموو وڵات درێژە بە مانەوەی خۆی ئەدات و شیرەی گیانی کرێکاران دەکێشێ. کرێکارانی بەشی ئابووری ناڕەسمی لە زومرەی هەژارترین بەشەکانی چینی کرێکارن لە هەموو وڵاتێکدا.
ئابووری ناڕەسمی لە وڵاتانی پێشکەوتوو و لە حاڵی گەشەدا لە رێگای تۆڕە لاوەکیەکانەوە بەستراونەتەوە بە بەشی رەسمی ئابووری میللی یان جیهانیەوە. لە ئێستادا فرۆشیارانی خیابانی، کاڵاکانی وەک سیگار یان باقی تەولیداتی مارکداری بەرهەمهاتوو لە بەشی رەسمیدا دەفرۆشن. کۆکردنەوەی زبڵ لە ڕێگای شیرکەتەکانی دیسان بەرهەمهێنانەوە بەستراونەتەوە بە ئابووری رەسمیەوە؛ شیرکەتەکانی سەربە بەشی رەسمی لە هەموو دنیادا بە کەڵک وەرگرتن لە کرێکارانی ماڵەوە، و باقی ئەو کرێکارانەی کە لە بەشی ناڕەسمیدا کاردەکەن، چەوساندنەوەی کرێکاران توندتر دەکەنەوە.لە کۆماری ئیسلامیدا بەپێی ئیعتیڕافی هێندێک لە کاربەدەستانی رژیم، ئابووری ناڕەسمی پانتاییەکی زۆری داگرتوە. بەپێی وتەی جێگری وەزیری کار زیاتر لە ٤٠ لەسەدی ئابووری وڵات بەشێوەی شاراوە و ناڕەسمی بەڕێوەدەچێت. سرنجدان لەم دەرسەدە ئاماژە پێدراوە دەریدەخات کە لە نزیکەی ٢٣ ملیۆن هێزی کاری ئێران دەبێ ژمارەیەکی زۆر زیاتر لە ٣ ملیۆن کرێکار لەم بەشەدا کار بکەن. بەپێی توێژینەوەکان و ئەو زانیارانەی لەبەر دەستدان، زۆربەی کرێکارانی ئەم بەشە لە ژنان و بەتایبەت لە ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە پێکدێت. بەپێی راپۆرتی سەرۆکی ناوەندی ئامار کە لە ١٨ی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٢ دا بڵاو کرایەوە، لە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ژنی سەرپەرستی بنەماڵە تەنیا ١٨ لەسەدیان بەشێوەی ڕەسمی کاردەکەن و ٨٢ لەسەدی مابەقی، وەک بێکار بەحیسابدێن. ئەم بەڕواڵەت بێکارانە بەناچار لە بازاڕی ناڕەسمیدا بە حەقدەستێکی کەم و ساعاتی کاری درێژماوه خەریکی کار دەبن تا لانیکەمی پێداویستیەکانی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان دابین بکەن.کرێکارانی ژن و پیاوی ئەفغانستانیش زۆربەیان لە بەشی ناڕەسمی ئابووریدا خەریکی کارن. نزیک بە ٣ میلیۆن کۆچبەری ئەفغانستانی لە ئێراندا هەن، کە لەمانە تەنیا کەمتر لە ملیۆنێکیان ئیجازەی مانەوەیان هەیە و ئەوانیتر بەشێوەی ناڕەسمی و نایاسایی لە ئێراندا ماونەتەوە. بەمجۆرە بێجگە لە ئابووری ناڕەسمی جێگایەک بۆ کار کردنی ئەوان نییە. ئەم کرێکارە بێناو و نیشانانە بە کەمترین حەقدەست، بە ساعاتی کاری تولانیەوە و بێبەش لە هەموو مەزایایەکی کاریی، لە لایەن سەرمایەدارانی گەورە و بچوکەوە و تەنانەت موجتەمەعە سەنعەتیەکانی سەربە ناوەندە نیزامیەکان و دەوڵەتیشەوە بەکار دەهێندرێن. سەرمایەداران و دەوڵەت بۆ خستنەژێر گوشار و رازی و قانع راگرتنی کرێکارانی ئەفغانستانی بە نیسبەتدانی تاوانی مەوجود لە کۆمەڵگادا پێیانەوە، شوینیستی ترین تەبلیغات لەدژیان دەخەنە ڕێ. بوون و بەرینایی ئابووری ناڕەسمی لە هەمانحاڵدا کە کۆسپێکی گەورەیە لەسەر رێگای گەشەی ئابووری کۆماری ئیسلامیدا، (و بەم هۆیەشەوە هەواڵنێری مێهر لە راپۆرتێکیدا ئیعتیڕافی پێدەکات)، کۆسپێکی گەورەتر لە بەرانبەر باشتر بوونی بارودۆخی کار و بەڕێچون، وەحدەت و یەکپارچەیی، خەبات و تەشەکولی کرێکاراندا دروست دەکات. کرێکارانی شاغڵ لە بەشی ناڕەسمیدا، بێجگە لە بێبەشییە سینفی و شوغڵیەکان لەباری کۆمەڵایەتیشەوە لە بەدەنەی سەرەکی چینی کرێکار دوور راگیراون و بەم هۆیەوە و هەروەها بەهۆی پڕژوبڵاوی زۆرەوە، توانایی بەرەنگار بوونەوەی دەستدرێژییەکانی سەرمایەدارانی گەورە و بچوک و دەوڵەت تێیاندا گەلێک لاوازە. بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەم لاوازیەدا هیچ رێگایەک بێجگە لە وشیارکردنەوەی ئەم کرێکارانە سەبارەت بە قازانج و بەرژەوەندی چینایەتیان و سەلماندی ئەوەی کە خەبات لەپێناو باشتر کردنی بارودۆخی کار و ژیانی ئەم بەشە لە کرێکاراندا ئیمکان پەزیرە، بوونی نییە. ئاکامی ئەم چالاکیانەی تێکۆشەران سەرئەنجام دەبێ خۆی لە موتەشەکل بوونی ئەم کرێکارانەدا و پەیوەست بوونیان بە بەدەنەی سەرەکی چینی کرێکارەوە پیشان بدات.