شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، لاوانی شۆڕشگێڕ له چه‌ند شاری ئێران دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی ڕوودسه‌ر له ئوستانی گیلان بۆ سێهه‌مین شه‌وی به‌رده‌ام دژبه ڕژیمی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به ئاگردانی لاستیك و به‌ستنی شه‌قامه‌كان، دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه”یان به‌رز كرده‌وه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری تاران گۆڕه‌پانی دروشمدانی شه‌وانه دژبه كۆماری ئیسلامی بوو و دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی و له‌عنه‌ت بۆ خومه‌ینی” له په‌نجه‌ره و سه‌ربانی ماڵان‌دا وترایه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی شۆڕشگێڕ له شاری بۆكان ده‌كه‌ڵێكی موخابراتی ڕژیمیان ڕووخاند و له چه‌ند شاری دیكه‌ش ده‌كه‌ڵه‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی ئاگر درا و ئازادیخوازان هه‌ڕه‌شه‌یان له ڕژیم كرد كه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای جیهانی دابخات، ته‌واوی ده‌كه‌ڵه‌كانی موخابرات و ته‌له‌فزیۆن ده‌سووتێنن.