ژماریه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی پارس ئاباد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له به‌رامبه‌ر شاره‌دایی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه شاره‌داریی له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به بیانووی جۆراوجۆر له‌وانه، نه‌بوونی نه‌ختینه خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بواردووه. ده‌شڵێن: په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.