به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌كی زۆر له كامیۆندارانی مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تیی به زه‌وت كردنی به‌ڵگه‌كانیان له لایه‌ن شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی شاره‌داریی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه شیركه‌تی خسووسی گواستنه‌وه‌ی شاره‌داریی مه‌شهه‌د به یارمه‌تی پۆلیسی ڕاهوه‌ر، به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی كامیۆنه‌كانی ڕاگرتووه و له‌ڕێگه‌ی زۆر و هه‌ڕه‌شه‌وه به‌ڵگه‌كانیانی لێ وه‌رگرتوون و پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه خاوه‌ن كامیۆنه‌كان ده‌بێ بڕه پاره‌یه‌ك به شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی شاره‌داریی بده‌ن، تا سه‌همییه‌ی گازۆڵ و ڕێگای هاتووچۆیان پێ بدرێت.