ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی دزفوول له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاریان له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه ماوه‌یه‌كه كه به‌بیانووی نه‌بوونی چه‌وه‌نده‌ری قه‌ند، له حه‌فته‌دا ته‌نیا دوو ڕۆژ دێنه سه‌ر كار. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارخانه پێیانی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر تا ١٠ ڕۆژی داهاتوو چه‌وه‌نده‌ری قه‌ند دابین نه‌كرێت، سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌ی كه ژماره‌یان ٢٠٠ كه‌س ده‌بێت له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كرێن.