به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ٢ كرێكار له دوو ڕووداویی جیاجیا له شاره‌كانی نیشابوور و گۆنبه‌دی كاوس، گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٤ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له زه‌وییه‌كی كه‌شاوه‌رزی له یه‌كێك له ئاواییه‌كانی “سه‌رویلایه‌ت” له نیشابوور، به‌هۆی كه‌وتنه‌ژێر تراكتۆر گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازیی ٣٨ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كار له گۆنبه‌دی كاوس، به‌هۆی به‌رق گرتوویی گیانی له‌ده‌ستدا.